٣ ئازار ٢٠٢١ - ٠٥:١٠
ئامادەیی ڕاگەیاندنی «نوری مالکی» بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی عێراق ڕایگەیاند: ئامادەیە بەرپرسایەتیی ئوەنجومەنی وەزیران بە ئەستۆ بگرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «نوری مالیکی» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەی ئەمخی کە ئایا ئەمریکییەکان حەزبە سەرۆکایەتیی ئەم بەسەر ئەنجومەنی وەزیراندا دەکەن یان نا، وتی: ئاگای لەوە نییە، بەڵام لە سەردەمی دەستەڵاتی دا ھەموو حەوتەیەک پەیوەندیی بە «جۆ بایدێن»ەوە دەکرد کە ئەو کاتە جێگری «باراک ئوباما» بوو.

نوری مالیکی وتیشی: من ئەو سەردەمەی کە سەرۆک وەزیران بووم، «بایدێن» جێگری ئوباما بوو و بەرپرسایەتیی کاروباری عێراقی خرابووە ئەستۆ، تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندیی نێوانمان ببوو بە ھەمیشەیی و ھەموو حەوتەیەک دووجار پەیوەندیمان بە یەکترەوە دەکرد.

نوری مالیکی وتیشی: بەرپرسایەتیی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەلێک قورسە، بەڵام ئەگەر جەماوەری عێراق و ھاوبەش و لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەم پۆستە ھەڵمبژێرن، ھەمیسان قەبووڵی دەکەم.

وتیشی: دەوڵەتی عێراق پێویستی بە کەسایەتییەکی بەھێز و بوێرە کە بتوانێ بەرەوڕووی گرفتەکانی بەردەم بێتەوەو فراکسیۆنێکی پەرلەمانیی ھێزمەندیش پشتی بگرێت.

342/